گۆشتفرۆشێک بە تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا

یەکێکی دیکە لە تووشبووانی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک، کە پیشەی گۆشتفرۆش بووە، گیانیلەدەستدا.

سامان یابە عەلی، لێپرسراوی بەشی راگەیاندن لە فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو هاوڵاتییە تەمەن 52 ساڵە، پێشتر تووشی تای خوێنبەربوون بووە و پاش ماوەیەک مانەوەی لە نەخۆشخانە، دۆخی تەندروستیی جێگیر بووە و نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە.

وتیشی، بەهۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی کاریگەرییەکانی نەخۆشییەکە لەسەری، گورچیلەی هاوڵاتییەکە لەکاردەکەوێت و بەهۆیەوە گیانلەدەستدەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا کەسێکی دیکە کە پیشەی پەرستارە و تەمەنی 37 ساڵە، تووشی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە سەیدسادق جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، گوندێكی سنووری قەزای سەیدسادق بە كارەبای نیشتمانی رووناكدەكرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە…
Total
0
Share