زانای هۆڵەندی فرانک هۆگەربێتس هۆشداریی دەداتە وڵاتانی جیهان لە روودانی بومەلەرزەیەکی بەهێز لە چەند رۆژی داهاتوودا.
هۆگەربێتس لە پێگەی ئێکس بڵاویکردەوە، نزیکبوونەوەی مانگ و هەسارەکان لە 19 ی ئەم مانگەدا دەکرێت ببێتە هۆی چالاکییەکی بومەلەرزەیی بەهێز.
ئەو زانا هۆڵەندییە هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەو شوێنەوە بڵاونەکردووەتەوە کە ئەگەری روودانی بومەلەرزەی هەیە.
پێشتر زانا هۆڵەندییەکە پێشبینی بومەلەرزەکەی سەرەتای ئەمساڵی تورکیای بەر لە سێ رۆژ لە روودانی کردبوو.
لەبەرامبەردا شارەزایانی بواری جیۆلۆجی رەتیدەکەنەوە بتوانرێت پێشبینی روودانی بومەلەرزەبکرێت.