زانایان هەوڵی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ئەو گیاندارانە دەدەن کە لە لەناوچووندان

زانایان هەوڵی بەکارهێنانی ڕێگای جیاواز دەدەن بۆ ئەو گیاندارانەی بەرەو لەناوچوون دەچن، بە گەڕاندنەوەیان بۆ ناوچە شیاوەكان بۆ ژیان و بەخێوکردنیان لەنێو ئەو خێزانانەی نزیكن لێیانەوە و یارمەتیدەردەبێت بۆ مانەوەی جۆرەکانیان.

شارەزایان پێیانوایە گێڕانەوەی بەشێک لە گیاندارانی وشکانی بۆ ناوچە بنەڕەتییەکانی ژیانیان دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ مانەوەیان لە ژینگەکانیاندا.

لەلایەکی دیکەوە زانایان توێژینەوە لەبارەی هەوڵەکانی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ئەو گیاندارانە دەکەن کە لە لەناوچووندان، لەوانەش گورگی سوور.

ناتاشا ڕۆبنسن زانای بواری ژینگە لە زانکۆی نیشتمانی ئوسترالیا ڕایگەیاندووە، سەرکەوتنی ئەو هەوڵانە بۆ بەرهەمهێنانەوەی دووبارەی ئەو جۆرە گیاندارانە چەندین ساڵ و چەندین قۆناغی دەوێت.

بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی ڕۆبنسن، دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ئەو جۆرە گیاندارانە لەو شوێنانەی ماوەیەکی کەمتر بەسەر لەناوچوونیاندا تێپەڕیوە، ئەگەری سەرکەوتنی زیاترە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەگەڵ ئەوەشدا پێویستمان بە ڕێگریکردن لە هۆکارەکانی لەناوچوونی گیانداران هەیە”.

یەکێک لەو گیاندارانەی هەوڵی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی دەدرێت، گورگی سوورە لە ویلایەتی کارۆلاینای باکوور.

 

بابەتی پێشتر

پارتەكەی ئەردۆغان لەڕووی جەماوەرییەوە لە قەیراندایە

بابەتی دواتر

داوایلێبوردن لەهەمووان دەکات تەنها مێسی نەبێت !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share