قوباد تاڵەبانی: پرۆسەی چاکسازی وەک پێویست بەڕێوەناچێت

جێگری سەرۆک وەزیران لە دیداری شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بەهۆی نەبوونی وەزیری پێشمەرگەوە پرۆسەی چاکسازی وەک پێویست بەڕێوەناچێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای سەربازیی ئەمریکا بە سەرپەرشتی ژەنەراڵ ڤۆوڵ فەرماندەی گشتیی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر دۆخی ئەمنیی ناوچەکە. لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون کە دۆخی ئەمنیی ناوچەکە بە گشتی ئاڵۆز بووە و پێویستە هەماهەنگی زیاتر هەبێت لەنێوان هاوپەیمانان، هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، جەختیشان کردەوە لەسەر پێویستیی دانانی وەزیرێکی پێشمەرگە بە وەکالەت تا بتوانێت هەماهەنگی دروست بکات لەنێوان ئەو هێزانەدا بۆ کاری هاوبەش و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

هەروەك باسی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا و لەو چێوەیەدا جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی نەبوونی وەزیری پێشمەرگەوە پرۆسەی چاکسازی وەک پێویست بەڕێوەناچێت، هەر بۆیە کاندیدێکیان بۆ وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت دەستنیشان کردوە، هیواشیخواست رێوشوێنەکانی دەستبەکاربوونی بە خێرایی تەواو بکرێت تا جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگەدا بکەوێتەوە سەر رێڕەوی خۆی بەو جۆرەی کە پلانی بۆ دانراوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هێرشکردنەسەر هێزەکانی دژەتیرۆر کرا لە فڕۆکەخانەی عەربەت. وەفدی سەربازی ئەمریکا بەبۆنەی شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەی دژەتیرۆرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی قوباد تاڵەبانی و هێزەکانی دژەتیرۆری کوردستان کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێرایان بۆ بریندارەکانیش خواست.

جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، هێزەکانی دژەتیرۆر بە درێژایی دوو دەیەی رابردوو هاوپەیمانێکی سەرەکیی هێزەکانی هاوپەیمانان بوون لە بەرەنگاربوونی تیرۆر لە ناوچەکەدا و دووبارەبوونەوەی ئەمجۆرە هێرشانەش مەترسی گەورە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکەش دروستدەکات. هەربۆیە پێویستە حکومەتی عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان و وڵاتانی دۆست هەڵوێستی جدی و هەنگاوی کردەیی بنێن بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە و پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان.

كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم و لیوا بەختیار، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی هەولێر: زیاتر لە 200 حاڵەتی کۆلێرامان تۆمارکردووە

بابەتی دواتر

زانا هۆڵەندییەکە هۆشداری لە بومەلەرزەیەکی بەهێز دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە داخستنی بازاڕ لە دوێنێ…
Total
0
Share