کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە، هەروەها کەشناسیی عێراقیش دەڵێت، لە شەممەوە باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە ڕۆژانی ڕابردوو.

سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتردەبنەوە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو.

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراقیش، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ئەمڕۆ و سبەینێدا، پێشبینیی بارانبارین دەکات لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی شەممەدا بەڵام بارانبارینەکە ناوچەکانی باشووری عێراق دەگرێتەوە و لە هەرێمی کوردستان ئاسمان پەڵەهەور دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو لە هەرێم جێبەجێبكرێت مووچەی سەرجەم خانەنشینان زیاددەكات

ئەندامێكی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق حكومەتی هەرێم پابەندكراوە بە جێبەجێكردنی یاسای…
Total
0
Share