کەشناسیی هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارینی دوێنێی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، بەپێی رێژەی تۆمارکراو لە دهۆک زۆرترین رێژەی باران باریوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری دوێنێ چوارشەممەی بڵاوکردەوە، واتە لە کاتژمێر 9:00 دوێنێ بەیانی تاوەکو کاتژمێر 9:00ی شەوی رابردوو.
بەپێی رێژەی راگەیەندراوی کەشناسی لەو ماوەیەدا 7.4 ملیمەتر باران لە دهۆک باریوە کە زۆرترین رێژەیە و لە سۆرانیش کەمترین رێژە باریوە کە 0.2 ملیمەتر بووە،
رێژەی بارانبارینی ناوچەکان بەمشێوەیە بووە:
هەولێر 3.6
حاج ئۆمەران 6.4
بازیان 0.4
کانی ماسی 2.2
مانگێش 0.4
سۆران 0.2
پیرمام 1
دهۆک 7.4