وردەکاریی دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی سورێژە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە سبەینێوە هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی سورێژە لە منداڵاندا دەستپێدەکات و ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

سامان لەتیف وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سبەینێ سێشەممەوە بەبەشداریی 440 تیم هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی سورێژە لە باخچەی ساوایان و خوێندنگە بنەڕەتییەکانی سنووری سلێمانی دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڤاکسینەکە لە رێگەی دەرزییەوە بە منداڵان دەدرێت، هەر منداڵێک بە هەر هۆکارێک لە باخچەکەی یان لە خوێندنگەکەی نەتوانرا ڤاکسینی پێبدرێت دەتوانێت سەردانی بنکە تەندروستییەکان بکات و لەو بنکانەش بەردەست دەبێت.

ئاشکراشیکرد، هەڵمەتەکە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە راگەیەندراوە، هەمیشە هەڵمەتی کوتانیش کاتێک دەستپێدەکات کە تووشبوون نەخۆشییەک روو لە زیادبوون بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پێناو درووستنەبوونی قەرەباڵغی بانکی شارەزوور میکانیزمێکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە راگەیاند

بانکی شارەزوور، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە پێناو دروستنەبوونی قەرەباڵغی تاوەکو بە شێوەیەکی ئاسانتر مووچە وەربگیرێت بە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی راپەڕین: ژمارەیەک دەرمانخانە سزادران و داخران

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بەهۆی سەرپێچییەوە، چەند دەرمانخانە و نۆرینگەیەک سزادران و داخران. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕیندا…
زیاتر ببینە

نوێنەری زیندانیکراوانی بادینان: پیلانێکی خراپ دژی زیندانییانی بادینان هەیە

    نوێنەری زیندانیکراوانی بادینان ئاشکرایکرد، پیلانێکی خراپ بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی زیندانیکراوی بادینان هەیە ڕاشیگەیاندووە، شێروان شێروانی…
Total
0
Share