دارستانێكی ونبوو لە جەمسەری باشوور دۆزرایەوە

پاش دۆزینەوەی بەڵگەیەك لەسەر بوونی دارستانێكی لەبیركراو لەنێو بەستەڵەكەكانیدا، ئەنتاركتیكا زانایانی سەرسام كرد.

بەهۆی ئەوەی بە پێنجەم گەورە كیشوەری زەوی دادەنرێت و دەكەوێتە ئەوپەڕی باشوورەوە، كیشوەری جەمسەری باشوور، یان ئەنتاركتیكا، گرنگییەكی زۆری هەیە.

پلەكانی گەرما لەوێ بە بەردەوامی لە -90 پلەی سەدیدایە، بەوەش بە یەكێك لە دژوارترین ناوچەكانی هەسارەی زەوی دادەنرێت، بەڵام ئەم دۆخە رێگرنەبووە لەوەی مرۆڤ بەدواداچوونەكانی ئەنجامبدات، بەجۆرێك لە ئێستادا لەنێوان هەزار بۆ پێنج هەزار كەس لێیدەژین.

سەرەڕای سەختییەكەی، كیشوەری جەمسەری باشوور ژمارەیەكی زۆر گیانداری وشكاوەكی لێیە، بەجۆرێك نزیكەی 235 جۆری جیاواز هەن كە جەمسەرەكە شوێنی بنەڕەتی ژیانیانە.

هەروەك دەردەكەوێت كە شوێنی ژمارەیەكی زۆر زیاتری رووەك و گیاندارەكان بووە لە مێژوودا، بەپێی توێژینەوەكان كیشوەرەكە رۆژانێك پڕ ژیان و شوێنی دارستانێكی گەورە بووە.

فیلمێكی بەڵگەنامەیی كورتی گۆڤاری زانستیی (Nature) بە ناونیشانی (دارستانە باراناوییە دێرینەكان لە جەمسەری باشوور) ئاماژە بۆ ئەو دۆزینەوەیە دەكات و دەڵێت، پێدەچێت ئەم دیمەنە سروشتییە بەستەڵۆكە رۆژێك لە رۆژان شوێنی دارستانێكی گەورە بووبێت.

دكتۆر یۆهان كلاجیس، زانا لە پەیمانگای ئەلفرێد فینگەر لە ئەڵمانیا كە سەرۆكایەتیی توێژینەوەكەی كردووە روونیكردەوە، بەر لە 90 ملیۆن ساڵ، دارستانێكی باراناویی هاوسەنگ لە رۆژئاوای كیشوەری جەمسەری باشوور و لە دووری تەنها 900 كە لە جەسمەرەكە بوونی هەبووە.

كلاجیس و تیمەكەی كاریان لەسەر دەرهێنانی نمونە نیشتووەكانی دارستانەكە لە قوڵایی نزیكەی 30 مەتری دەریادا كرد و بۆیان دەركەوت كە ناوەندی پلەی گەرمای كیشوەرەكە 12 پلەی سەدی بووە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی رێژەی بارانبارینی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە 250 هەزار مامۆستا بە گرێبەست دادەمەزرێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چا یه‌كێكیانه‌.. چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌ك جه‌سته‌ تووشی هه‌وكردنى درێژخایه‌ن ده‌كه‌ن

ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرایكرد، هه‌ندێك جۆری خواردنه‌وه‌ مرۆڤ تووشی هه‌وكردنى درێژخایه‌نی جه‌سته‌ ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ چاى شیرین. ئیمی جۆدسن، پسپۆڕی…
Total
0
Share