بەغداد لە بری مووچە بنێرێت داوای قەرزەكانی لە هەرێم دەكاتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق داوایكردووە ئەم مانگە هەرێمی كوردستان قەرزەكانی بگەڕێنێتەوە و ئەگەر بەغداد داوای قەرزەكانی بكاتەوە رەنگە هەرێم قەرزداربێت و پێشتر راگەیەندرا بەغداد قەرزداری هەرێمە.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، سێ هەفتە لەمەوبەر رێنماییەكانی تایبەت بە یاسای بودجە بڵاوكراونەتەوە و تائێستا پشكی هەرێم نەنێردراوە و بۆ ئەو مەبەستە نووسراوێكم ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە و داوامكردووە بە دواداچوون لەو بارەیەوە بكرێت.
راشیگەیاند، بۆ ئەم مانگە بەغداد داوای قەرزەكانی ئەم شەش مانگی رابردوو دەكات كە بە قەرز داویانە بە هەرێمی كوردستان لەگەڵ 400 ملیار دیناری ساڵی 2022 بووەتە بڕگەیەك لەسەرمان دەبێت بیدەینەوە، جگەلە قەرزی (تی بی ئای) كە لە پشكی هەرێمی كوردستان دەبڕن و لەگەڵ داهاتی ناوخۆ و 50%ی داهاتی دەروازەكان كە پێشتر راگەیەندرا بەغداد قەرزداری هەرێمە، بەڵام بەوپێیە بێت هەرێمی كوردستان قەرزدار دەبێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، یەكێكی دیكە لە گرفتەكان ئەوەیە كە پێنج كۆمپانیای بیانی لە بواری نەوت لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن و رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن و داوای خەرجكردنی شایستە داراییەكانیان دەكەن و پێویستە ئەو گرقتەش چارەسەربكرێت.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

بابەتی دواتر

کەشناسی رێژەی بارانبارینی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەسەرەتاوە هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بووە و بەردەوامیش دەبین

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتی بەپەرۆشە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتاییهاتنی ناكۆكییەكان و دەشڵێت، “لەسەرەتاوە هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی…
Total
0
Share