خۆرگیرانەکەی سبەی لە هەرێمی کوردستان بە چاوی ئاسایی دەبینرێت؟

سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسی کوردستان رایگەیاند، سبەی دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی روودەدات و لە لایەن کەسێکی بەسەرنج یان کەسانی تایبەتمەندەوە نەبێت لە هەرێمی کوردستان هەستی پێناکرێت.

ئەژی چەتۆ سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “سبەی سێشەممە دیاردەی خۆرگیران لە کاتژمێر 1:06 خولەکی نیوەڕۆ دەستپێدەکات، کاتژمێر 2:23 دەگاتە لوتکەی دیاردەکە کە %51 ە، کاتژمێر 3:35 خولەک کۆتایی دێت لە جیهاندا.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە هەرێمی کوردستان دیاردەکە رەنگە زۆر هەستی پێنەکرێت مەگەر لای کەسێک کە شارەزا بێت یان خۆی بە سەرنج بێت، ئەگەری هەیە ئاسمان لە شێوەی نیمچە هەورێک بێت و دیاردەکە بە روونی بەدەرنەکەوێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە دۆخی ئاساییدا سەیرکردنی خۆر بە بێ چاویلکە خۆی زیانی هەیە، بۆ کاتی خۆرگیرانیش بەهەمان شێوەیە، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەم گەر بە هەر شێوەیەک ویستیان سەیری روودانی خۆرگیرانەکە بکەن خۆیان بە دووربگرن لە بەکارهێنانی رێگەی نازانستی وەک وێنەی تیشکی یان شوشە یان هەر رێگەیەکی دیکە، لەبری ئەوە بە چاویلکەی تایبەتی فلتەر سەیری بکەن هیچ زیانێکی بۆ چاویان نابێت”.

 

بابەتی پێشتر

كوڕێك ئۆتۆمبێلەکەی باوکی سووتاند و دەستگیركرا

بابەتی دواتر

رووداوێكی تەقەكردن لە هەولێر روویدا و بریندار هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دادەبەزێت

نرخی بەنزین لە جۆرەکانی نۆرماڵ و موحەسەن لە بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی دابەزی. نرخی هەر لیترێک بەنزینی جۆری نۆرماڵ…
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر: هیوادارم مامۆستایان بڕیاری ناردنی پارە لە بەغدادەوە بە دەستكەوتی خۆیان بزانن و بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن”

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، هیوادارم مامۆستایان بڕیاری ناردنی پارە لە بەغدادەوە بە دەستكەوتی خۆیان بزانن و بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن…
Total
0
Share