سەختیی خاك پرۆسەی هەڵكەندنی بیرەنەوتێكی لە قەرەداغ ڕاگرت

كۆمپانیای گەنەڵ ئێنەرجیی بەریتانی تایبەت بە بواری نەوت و وزە ڕایگەیاند، پرۆسەی لێدانی بیرەنەوتی ژمارەی دووی ناوچەی قەرەداغی ڕاگرتووە.

كۆمپانیاكە لە ڕاگەیەندراوێكدا هۆكاری ڕاگرتنی پرۆسەكە بۆ كێشەی تەكنیكی دەگەڕێنێتەوە كە بە وتەی خۆی “ناتوانێت بە ئاسانی چارەسەریبكات و هەوڵەكانی بەردەوامن بۆ چارەسەركردنی كێشەكە”.

ڕوونیكردەوە، سەختیی پێكهاتەی خاكی ئەو ناوچەیە ڕێگربووە لە كونكردنی زەوی و هەڵكەندنی بیرەنەوتەكە.

بیڵ هیگس بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە كۆمپانیای گەنەڵ ئێنەرجی، هۆكاری ڕاگرتنی هەڵكەندنی بیرەنەوتەكەی بۆ سەختیی پێكهاتەی خاكی ناوچەكە و هەڵكەوتەی جیۆلۆجی گەڕاندووەتەوە و دەڵێت، “بەدڵنیاییەوە ئەو دەرئەنجامە نەبوو كە ئێمە دەمانویست، بەڵام هەڵكەوتەی جیۆلۆجیی قەرەداغ وەك خۆی بە جوانی دەمێنێتەوە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، گەنەڵ ئێنەرجی بەهاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریكی هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی بیرەنەوتەكە دەكەن و ئەنجامەكانی لەمساڵدا ڕادەگەیەندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: حکومەت دەیەوێت لە رێگەی کۆمپانیایەکی مەسرور بارزانییەوە باج لەسەر هاوڵاتییان زیادبکات

مەسرور بارزانی بەبێ گەڕانەوە بۆ یاسا و لە رێگەی کۆمپانیایەکەوە باج لەسەر هاوڵاتییان زیاددەکات. بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، نووسینگەی…
Total
0
Share