دەشێت پلەی گەرمای ژوور كاریگەری لەسەر جۆری خەوتن هەبێت، شارەزایان سنووری ئەو گەرمییە نمونەییەیان دیاریكردووە كە پێویستە لە ژووری نووستندا هەبێت تا چەند كاتژمێرێك پشووی باش بەدەستبهێنێت.
توێژینەوەیەكی نوێ كە لە گۆڤاری (Science of The Total Environment) بڵاوكراوەتەوە دەڵێت، باشترین پلەی گەرما بۆ بەدەستهێنانی خەوێكی باشی شەوان لەنێوان 20 بۆ 25 پلەی سەدیدایە.
توێژەران تاوتوێی رەوشی 50 كەسی بەتەمەنیان كرد و شیكردنەوەیان بۆ دۆخی 11 هەزار خەوتنی شەویان كردن، لەنێویشیاندا پلەی گەرمای ژووری نووستن.
تێبینی خراپبوون بە رێژەی 5 تا 10%ی كوالێتیی خەوتنیان كرد لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ژوور بۆ زیاتر لە 25 پلەی سەدی.
ئەمیر بەنی سەعدی، ئامادەكاری سەرەكیی توێژینەوەكە رایگەیاند، ئەو كەسانەی توانای خەرجكردنی تێچووی ساردكردنی ماڵەكانیان نییە، زیاتر رووبەڕووی مەترسیی كێشە تەندروستییەكانی پەیوەست بە كەمخەوی دەبنەوە.
وتیشی، “بەر لەوەی بچیتە ناو جێگاوە، دڵنیابەرەوە لە كۆنتڕۆڵكردنی پلەی گەرما لەنێوان 20 بۆ 25 پلەی سەدی، بۆ ئەوەی باشترین خەوتنی شەو بەدەستبهێنیت”.