كوڕێكی عێراقی كیلۆیەك ئاڵتوون و ملیارێك یۆرۆ دەكات بە مارەیی دەستگیرانە كوەیتییەكەی

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەك كە رێوڕەسمی مارەبڕینی كچ و كوڕێك نیشاندەدات، كاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا ئەو پیاوە ئایینییەی كە كچ و كوڕەكە لە یەكدی ماردە دەكات، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە مارەیی كچەكە یەك كیلۆگرام ئاڵتوونە و پاشەكیی هاوسەرگیریكردنەكەش یەك ملیار یۆرۆیە.

وەك لە میدیادا ئاماژەی بۆ دەكرێت، كوڕەكە عێراقییە و كچە كوەیتییە و مارەبڕینەكە لە دەرەوەی وڵات ئەنجامدراوە. بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆكەش كاردانەوەی فراوانی لای بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عێراق بەدوای خۆیدا هێناوە و بەشێكیان ئەو مارەییە بە زیادەڕۆیی ناوزەد دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زاوایەک لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا ئەستێرەیەکی لە ئاسمان بەخشی بە بووکەکەی

زاوایەكی جەزائیری لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەیدا بووكەكەی سەرسام كرد و ئەستێرەیەكی لە ئاسماندا پێبەخشی، ئەوەش مشتومڕی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان…
Total
0
Share