توتی-یەك بوەهۆی ڕزگاركردنی خاوەنەكەی

پیاوێك لە دۆخێكی زۆر دژواردا ڕزگاری بوو كە ڕەنگبوو ژیانی لەدەستبدایە، هۆكاری ڕزگاربوونەكەشی ئەوەبووە كە توتییەكەی لە خەوێكی قووڵ خەبەری كردووەتە لەوكاتەی ماڵەكەی ئاگری تێبەربووە.

بەگوێرەی هەواڵێكی سكای نیوز، ئانتۆن ئینگیۆین لە خەوێكی قووڵدا بووە كە ماڵەكەی ئاگری تێبەربووە، لەوكاتەدا توتییەكەی كە ناوی ئیریكە بە دەنگی بەرز خوێندوێتی و هاواری كردووە بۆ ئەوەی خاوەنەكەی خەبەری ببێتەوە.

ئانتۆن كە لە ئوسترالیا دەژێت، چیرۆكەكەی بەو جۆرە گێڕاوەتەوە، “گوێم لە پیاكێشان و هاواری ئیریك بوو بانگی دەكردم، كە خەبەرم بووەوە بینیم ماڵەكە پڕبووە لە دوكەڵ بۆیە توتییەكەم هەڵگرت و بەخێرایی لەماڵەكەم دەرچووم بینیم ئاگر بەرزبووەتەوە”.

یەكێك لە پیاوانی ئاگركوژێنەوە باسی لەوەكردووە، “توتییەكە خاوەنەكەی بانگ كردووە (ئانتۆن، ئانتۆن)، بەر لەوەی ئامێری ئاگاداركردنەوەی ئاگرەكە دەست بە لێدان بكات ئەو ئانتۆنی خاوەنی بەخەبەر هێناوە”.

ڕوداوەكە لە 3ی تشرینی دووەم ڕویداوە و میدیاكانی جیهان وەك پاڵەوانێك ستایشی ئیریك-یان كردووە كە ژیانی خاوەنەكەی ڕزگاركردووە.

بابەتی پێشتر

قۆناغی دووەمی كەرەنتین لە بەریتانیا

بابەتی دواتر

حکومەتی عێراق 'پەلاماری پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە' ئیدانە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share