ڕۆژانە خواردنەوەی پەرداخێک شەربەتی پرتەقاڵ لە هەوکردن دەتپارێزێت

بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی، ڕۆژانە خواردنەوەی یەک پەرداخ شەربەتی پرتەقاڵ لە نەخۆشییەکانی پەیوەست بە هەوکردنەوە بەدوورتدەگرێت.

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “The Sun”ی بەریتانیدا هاتووە، پسپۆڕانی بواری تەندروستی ڕێنمایی دەدەن بەوەی ڕۆژانە لە 150 میلیلیتر زیاتر نەخورێتەوە، بەڵام ئەو ڕێژەیە لە شەربەتی پرتەقاڵ بەسە بۆ ئەوەی لە هەوکردن بەدووربیت، بەهۆی ئەو ڕادە بەرزەی ڤیتامین سی کە لە پرتەقاڵدایە.

بەپێی پڕۆفیسۆر فیلیپ کالدر مامۆستای سیستمی بەرگری و خۆراک لە زانکۆی ساوسهامپتۆن، “ڤیتامین سی ڕێگری لە هەوکردن دەکات” و هەروەها “ڕێژەی دژەتەنەکانی تایبەت بە سیستمی بەرگری” و “خڕۆکە سپییەکان زیاد دەکات”.

لە هەمان ڕاپۆرتدا کاری ڕۆکستۆن پزیشکی پسپۆڕی خۆراک ڕایگەیاندووە، “دەکرێت هەوکردن زیانی مەترسیدار بە سیستمی بەرگریی جەستە بگەیەنێت، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی هەوکردنی درێژخایەنیان هەیە، چونکە لە باری تووشبوون بە نەخۆشیی دیکەی وەک کۆرۆنادا، بارودۆخیان خراپتر دەبێت”.

جگە لە پرتەقاڵ، ڤیتامین سی لە چەند خۆراکێکی دیکەی وەک میوە ترشەکان و بیبەریشدا هەیە، هەروەها دەکرێت بە کەپسوولی تەواوکەرە خۆراکییەکان (سەپلیمێنت) ڕێژەی پێویستی ڤیتامین سی وەربگیرێت.

بابەتی پێشتر

كارنامەی كۆبوونەوەكەی سبەینێی پەرلەمان بڵاوكرایەوە

بابەتی دواتر

داواکاری گشتی سکاڵای لەسەر شێخ نەهرۆ تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share