کۆلای دایێت لە ماوەی یەک کاتژمێردا کاریگەرییە خراپەکانی لەسەر تەندروستی دەستپێدەکات

توێژینەوەکان دەریدەخەن کە خواردنەوەی کۆلای دایت کە خواردنەوەی گازیی بێ شەکرە، دەبێتە هۆی زیانگەیاندنی قووڵ بە ددانەکان، قەڵەوی و ئالودەبوون.

ئەم نیشانانە تەنها لە ماوەی کاتژمێرێکدا دوای خواردنەوەی ئەو جۆرە خواردنەوەیە، دەستپێدەکەن.

لە ماوەی چەند خولەکێکی یەکەمدا ترشەڵۆکەکانی ناو دەم و لیک زیان بە ددان دەگەیەنن دەبنەهۆی دزر دروستکردن لە ئێسکی ددان و زیان بە مینای ددان دەگەیەنن.

کاریگەرییەکانی لەسەر زیادبوونی کێش لەدوای 20 خولەکەوە دەستپێدەکات

هەروەها دوای تەنها 40 خولەک لە خواردنەوەی کۆلا دایت جەستەت ئالوودە دەبێت.

تێکەڵکردنی کافاین و ئەسپارتام ئالوودەبوونێکی هاوشێوەی کارکردنی کۆکاین دروستدەکات، چونکە هاندانی وەرگرەکانی دەمار لە مێشکدا زیاد دەکات، بەتایبەتی ئەگەر بە شێوەیەکی رێکوپێک بخورێت.

چوارەم کاریگەریی لاوەکی کە رەنگە هەستی پێبکەیت تینوێتی و برسێتییە .

نزیکەی کاتژمێرێک دوای خواردنەوەی، لەوانەیە هەست بە تینوێتی زیاتر بکەیت، چونکە کافاین دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵی ئاسمانیی عێراق سوپاسی كچه‌ فڕۆكه‌وانێكى سلێمانى ده‌كات

هێڵى ئاسمانیی عێراق سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى كچه‌ فڕۆكه‌وانێكى كوردى خه‌ڵكى سلێمانى ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ى توانیویەتی‌ به‌ سه‌لامه‌تیى سه‌رنشینه‌كانیان له‌…
Total
0
Share