شەوی ڕابردوو مباپی ڕۆڵێکی گەورەى بینی لە بردنەوەی پاریس سانجێرمان و هاندەرانیش بەشێوەیەکی جوان پێشوازییان لێکرد.
پاریس یەکەم بردنەوەى لەم وەرزەى خولی فەرەنسا بەرامبەر لانس بەدەستهێنا و مباپیش دوو گۆڵی کرد.
جگە لە دوو گۆڵەکە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و چەندین چانسی گۆڵی تری دروستکرد.
هاندەران بەشێوەیەکی جوان مامەڵەیان لەگەڵ مباپی کرد و ئەویش دوای یارییەکە چووە لایان و چەپڵەى بۆ لێدان.
بە هەموو پێوەرەکان ئەم وەرزە مباپی لە یانەى پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە.