(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ لوتکەی 34ی لە یونایتد بردەوە و هیوای چامپیۆنزلیگی بۆ گەڕایەوە

ئەمشەو، پێنجشەممە یانەی مانچستەر یونایتد یاریی دواخراوی هەفتەی 34ی پریمەرلیگی بەرامبەر لیڤەرپوڵ ئەنجامدا و دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراویان تۆمارکرد، بەپێی ئەم ئەنجامە سوورپۆشەکانی لیڤەرپوڵ هیوایان بۆ گەڕایەوە لە بەدەستهێنانی پلەیەکی سەرکەوتوو بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری لیڤەرپوڵی کرد، یاری نێوانیان بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو لەبەرژەوەندی ئەستێرەکانی یۆرگن کلۆپ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕێد دێڤڵز” لە خولەکەکانی 10 و 68 لەلایەن برونۆ فێرناندێز و مارکۆس ڕاشفۆرد، گۆڵەکانی “ڕێدز” لەلایەن دیێگۆ جۆتا و ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ (دوو گۆڵ) و محەمەد سەڵاح لە خولەکەکانی 34 و 45 و 47  و 90 دا تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی مانچستەر یونایتد لە کۆی 36 ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم وەرزە (2020/2021) ژمارەی خاڵەکانی لە 70دا وەستایەوە و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ هاوشێوەی هەفتەکانی ڕابردوو بەردەوامبوون.

لەلایەکی دیکەوە یانەی لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ، لە پلەی شەشەمەوە بۆ پێنجەم هەڵکشا و هیوای گرتنەوەی یەکێک لە چوار پێگەی سەرەتای خولی یانە پاڵەوانەکانیان بۆ گەڕایەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند بەسەر لایپزیکدا سەرکەوت و "دی ئێف بی پوکاڵ"ی بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید چوار گۆڵی لە غەرناتە کرد و گەڕایەوە دووەمی لالیگا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share