نووسەرێكی كورد: پارتی رۆڵێكی گەورەی هەبووە لە شكستپێهێنانی شۆڕشەكانی كورد

نووسەر و سیاسەتمەدارێكی كورد رەخنە لە كاركردن بۆ وڵاتان و دژایەتی پارچەكانی كوردستان لەلایەن پارتییەوە دەگرێت و دەڵێت، رۆڵێكی گەورەی هەبووە لە شكستپێهێنانی شۆڕشەكانی كورد.

ئەیوب بارزانی، نووسەر و سیاسەتمەداری كورد لە چاوپێكەوتنێكدا باس لەو پەیوەندییە هەواڵگرییە پتەوە دەكات كە پارتی لەگەڵ هەواڵگریی توركیادا هەیەتی و رایگەیاند، لەكاتێكدایە كە روونە “بیركردنەوەی شۆڤێنیانەی تورك رێگەنادات پەیوەندییەكی هاوسەنگت لەگەڵیدا هەبێت، ئەوان بەردەوام بە بچوكت دەبینن و خۆیان بە گەورە. ئەمە تائێستا نەگۆڕاوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “پارتی لە رۆژهەڵات، رۆژئاوا و باكوور هۆكاری سەرەكیی تێكچوونی دۆخی كوردە. ئەم رۆڵەیان لە حەفتاكانی سەدەی رابردووەوە گێراوە، رۆڵێكی گەورەیان هەبووە لە شكستپێهێنانی شۆڕشەكانی كورد”.

هەروەك سەبارەت بە دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان لەسایەی ئەو سیاسەتەی ئێستای سەرۆك وەزیرانی هەرێم، ئەیوب بارزانی لە چاوپێكەوتنەكەدا وتی، “لە هەرێم دۆخێکی وا دروست بووە کە گۆڕانکاری قبوڵ ناکات. عەقڵیەتی دەرەبەگی و خێڵەکی هەیە. یاسای ئاغاوات هەموو شتێکە و هەموو دەسەڵاتی لەپشتە”.

نمونەی ئەوەش دەهێنێتەوە سامانی ئێستایان، دانانی پارەكانیان لە دەرەوە و لە بانكەكاندا، كڕینی كۆشكەكان دەریدەخات كە دەسەڵاتدارانی ئێستای پارتی پەیوەندییان بە مێژوو و شۆڕشی بارزانەوە نییە، بەڵكو ناوەكەیان بۆ بەرژەوەندی و ویستەكانیان بەكارهێناوە.

ئەو سیاسەتمەدارە دووپاتیشیدەكاتەوە، گۆڕینی ئەو دەسەڵاتە دەروازەیەكی نوێ بۆ گەلی كورد واڵادەكات بۆ ئەوەی جارێكی دیكە خۆی ببینێتەوە. “ئەم حكومەتە هیچی بۆ گەل نەهێشتووەتەوە، بوونەتە بەڵا بۆسەر گەل و هەرچوار پارچەی كوردستان”.

روونیشیدەكاتەوە، كاتێك سەیری هەڵسوكەوت و رەوشتیان دەكەیت، دەبینیت هەموو ئەو كەسانەی كۆمەڵكوژییان دژ بە كورد و بارزانییەكان كردووە، لە هەولێر كۆبوونەتەوە، رێزیان لێدەگیرێت، دەپارێزرێن و پارەدار دەكرێن.

بابەتی پێشتر

بڕیار لەبارەی پێدانی دۆلار بەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن درا

بابەتی دواتر

مباپی لەگەڵ پاریس درەوشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بڕیاری دادگا حەمكۆ ئازادكرا

دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری دادگای كەتنی تایبەت بە سزادانی حەمكۆی ئەكتەری بواری كۆمیدی هەڵوەشاندنەوە و پارێزەرەكەی دەڵێت، بەهۆیەوە…
Total
0
Share