یونایتد لەبارەی سۆڵشایەرەوە بڕیاریدا

هاندەرانی یانەی مانچستەر یونایتد بێزارن لە دوایین ئەنجامەکان و ئیدارەی یانەش پاڵپشتی ئولی گۆنار سۆڵشایەری ڕاهێنەر دەکات.

دوای جامی کاراباو، پاشان دۆڕاندن بەرامبەر یانەی یتەنگ بۆیزی سویسری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، پاشان دۆڕاندن بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا لە خولی ئینگلتەرا، هاندەرانی مانچستەر یونایتد بێزارییان لە بیرکردنەوە و پلانەکانی ئولی گۆنار سۆڵشایەر دەربڕی، لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد دەنگی ناڕەزایەتییان بەرزکردەوە.

تۆڕی (ESPN) ئاشکرایکردووە، خێزانی گلایزەرس کە خاوەندارێتی یونایتد دەکات، هەروەها ئێد ودواردی بەڕێوەبەری جێبەجێکار ئەوپەڕی پاڵپشتی سۆڵشایەریان کردووە، لە پاڵپشتیکردنی بەردەوامن و پێیانوایە داهاتووی یانەکەیانی بەدەستە.

نەک هەر ئەوە، بەڵکو بڕیاردراوە بەردەوامی بە کاروباری ڕاهێنەرەکە بدرێت، لە کۆتایی وەرزی نوێ بۆندەکەشی نوێبکرێتەوە، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکانی وەرز، یاخود ئەو گۆڕانکارییەی پێویستە لە ستراتیجی کارکردنی یانەکە ڕووبدات.

بابەتی پێشتر

مانچینی؟ نەخێر، مامۆستا مانچینی..

بابەتی دواتر

ئیمارات فریای بەرشلۆنە دەکەوێت؟ وەڵام بە لاپۆرتایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بنزیمه‌ی ئاگرین چێڵسی کوتا به‌زه‌ویدا و ڤیاڕیاڵ سوپرایزی بۆ بایرن هه‌بوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و ڤیاڕیاڵ بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share