تراوری دەرگای ئاڵوگۆڕێکی گەورە بەڕووی بەرشلۆنەدا دەکاتەوە

میدیا نزیکەکانی یانەی بەرشلۆنە پێیانوایە، یانەکەیان لە توانایدایە ئاداما تراوری ئەستێرەی یانەی وڵڤەرهامپتن بەشێوازی ئاڵوگۆڕ دابینبکات.

ئاداما تراوری خەون دەبینێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕایگەیاندووە، “بەرشلۆنە ماڵی منە، ئەوە ڕاستییە، لە تەمەنی 10 ساڵانەوە لەو یانەیە گەورەبووم، پێویستە لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانم گفتوگۆبکەم تاوەکو بزانم لە بەرشلۆنە چ ڕۆڵێكم پێدەسپێردرێت”.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ لە زاری “ڕاک 1″وە ئاشکرایکردووە، سەرۆکایەتیی یانەی بەرشلۆنە بیر لە ئاڵوگۆڕی یاریزانە بەهێزەکەی یانەی وڵڤەرهامپتن دەکاتەوە بەرامبەر ترینکاوی پۆرتوگالی.

سەرچاوە کەتەلۆنییەکان دووپاتیدەکەنەوە، ئاڵوگۆڕی نێوان دوو یاریزانەکە بابەتێکی مەحاڵ نییە، بەڵکو بە هاوکاریی خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کارەکانی ترینکاو دەکرێت گرێبەستەکان واژووبکرێت.

ئاداما تراوری تەمەنی 25 ساڵە و سەرەتاکانی لە یانەی بەرشلۆنە (لاماسیا) بووە، لە ساڵی 2015وە یانەکەی بەجێهێشتووە، لە ئێستادا یاریزانی یانەی وڵڤەرهامپتنە و بە “دێوەزمە ئیسپانییەکە” ناودەبرێت، یەکێکە لە باشترینەکان لە پێگەی باڵەکانی هێرشبەریدا.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی یەكەی 70: لەبارەی كێشەی تەقەكردنەكە ملكەچی بڕیاری دادگا دەبین

بابەتی دواتر

میلان جاوی بڕیوەتە سیبایۆس و زەیاش

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share