بۆچی مباپێ بێدەنگە؟ ڕیاڵ مەدرید هۆکارەکە دەزانێت..

بێدەنگی کیلیان مباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سان جێرمان پەیوەندی بە ڕێککەوتنێکی پێشوەختەوە هەیە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردووەتەوە، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی زانیارییەکانەوە کیلیان مباپێ بێدەنگی هەڵبژاردووە، هەرچییەک لەلایەن میدیاکانەوە بڵاو دەکرێتەوە، ڕاستەوخۆ لە زاری یاریزانەکەوە نەگەیشتووە، بەڵکوو لە چواردەورەکەی وەرگیراوە.

بەپێی سەرچاوەکە، بێدەنگی مباپێ لەبارەی داهاتوویەوە پەیوەندی بە ڕێککەوتنێکی پێشوەختەوە هەیە لەگەڵ ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید، بەو هۆیەوە تاوەکوو 21ی ئایار بێدەنگ دەبێت، لەدوای ئەو وادەیە کە چالاکییەکانی خولی ئیسپانیا و فەرەنسا کۆتایی هات، لەبەردەم میدیا و هەر دوو یانەی ڕیاڵ و پاریسدا دێتە گۆ.

بێدەنگی مباپێ و لێپرسراوی کارەکانی لە ئێستادا بۆ پاراستنی ئارامی هەر دوو یانەی پاریس سان جێرمان و ڕیاڵ مەدریدە، بەتایبەت ڕیاڵ مەدرید کە بەشدارە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به ‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌، خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامییان ده‌بێت و چه‌ندین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجام ده‌درێن. له‌ خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌کانی…
Total
0
Share