بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ خەڵكەكەمان كاری لەپێشینەمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە رۆزی كەیڤ، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارێكدا كە ئەمین بابەشێخ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان ئامادەبوو، دۆخی سیاسیی هەرێم و فراوانكردنی هەماهەنگییەكان لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

‏‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە بەردەوامیی هەوڵە نیشتمانییەكان كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، باشتركردنی ژیانی هاوڵاتییان و رایگەیاند، هەموومان لە هەرێم یەك چارەنووسی هاوبەشمان هەیە، بۆیە پێویستە هەمووان مامەڵەیەكی دروست و بەرپرسیارانە لەگەڵ دۆخەكە بكەن و داهاتووی هەرێم و ژیانی خەڵكەكەی نەكرێتە قوربانیی بەرژەوەندییە تایبەتەكان.

‏‎لەبارەی رێكخستنەوەی پێشمەرگە و هەوڵەكان بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسە نیشتمانییە، سەرۆك بافڵ وتی، “یەكێتی بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە دەكات و دەیەوێت بەزووترین كات هەموو هێزەكان لەچوارچێوەی پڕۆژەیەكی نیشتمانیی دادپەروەرانەدا رێكبخرێنەوە و پارێزەری بەرژەوەندییە باڵاكان بێت.

كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و شایستەداراییەكانی هەرێم تەوەرێكیتری گفتوگۆكان بوو و لەوبارەیەوە سەرۆك بافڵ وتی، “بە دەستهێنانی مافە یاسایی و دەستوورییەكانی هەرێم و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ خەڵكەكەمان كاری لەپێشینەمانە، هەوڵەكانیشمان لەوپێناوەدا بەردەوامدەبێت”.

بابەتی پێشتر

زانیارییەكی نوێ لەبارەی ناردنی مووچە و بودجە لە بەغدادەوە ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەک تورکیای هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی لەبارەی پۆستی پارێزگاری كەركوكەوە ڕێككەوتنی لەگەڵ پارتی هەیە و داوای ‏جێبەجێكردنی دەكات

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای زیندووكردنەوەی خاڵێكی ڕێككەوتنەكەیان لە پارتی ‏دەكات، كە تایبەتە بە دانانی كاندیدێكی یەكێتی بۆ پۆستی…
Total
0
Share