بومەلەرزەیەک تورکیای هەژاند

ئەمشەو بومەلەرزەیەک باشووری رۆژهەڵاتی تورکیای هەژاند و تا ئێستا زیانەکانی ئاشکرانەکراون.

دەستەی ئیدارەدانی کارەساتی سروشتی لە تورکیا (ئافاد)بڵاویکردەوە، “ئەمشەو بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پارێزگای ئادیامانی لە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا هەژاندووە”.

ئاشکراشیکردووە، “بومەلەرزەکە لە قووڵایی 5.43 کیلۆمەتر روویداوە”.

تا ئێستا دامەزراوە فەرمییەکانی تورکیا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زەرەر و زیانەکانی بومەلەرزەکەوە ئاشکرانەکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە،…
Total
0
Share