ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەمەودوا سەرجەم داهاتە ناوخۆییەكانی هەرێم دەچێتە ناو هەژمارێكی تایبەتەوە و هیواشی خواست لە ڕێگای سیستمەكەوە سەرجەم خەرجی و داهاتەكان رێكبخرێنەوە و رۆتیناتی ئیداریی و دارایی و بە تەواویی كەمبكرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە كۆبوونەوەیەكدا دوایین هەنگاو و چاكسازییەكان تاوتوێكراون.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی وتیشی، “لەمەودوا سەرجەم داهاتە ناوخۆییەكانی هەرێم دەچێتە ناو هەژمارێكی تایبەتەوە و هیوای خواست لە رێگای سیستمەكەوە سەرجەم خەرجی و داهاتەكان رێكبخرێت و ڕۆتیناتی ئیداریی و دارایی و بەتەواویی كەمبكرێتەوە”.