ئەگەر لەلایەن هەر ئاژەڵێکەوە گەسترایت چی دەکەیت؟

هۆبەی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان لە تەندروستیی سلێمانی پەیوەست بە گەستنی مرۆڤ لەلایەن ئاژەڵەوە رایگەیاند، “شۆردنی برین ژیانی مرۆڤ رزگار دەکات”.

‎هۆبەی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، ئەگەر لەلایەن سەگ یان هەر ئاژەڵێکی تر (گورگ، رێوی،  پشیلە، گوێدرێژ، مەیمون، مشك، جرج، سمۆرە، ئەسپ، … هتد) گەسترایت، هەمیشە بەپەلە داوای راوێژی پزیشکی بکە.

دەشڵێت، پێویستە برینەکە دەستبەجێ و بە باشی بشۆردرێت بۆ ماوەی لانیکەم 15 خولەك بە (ئاو و سابوون) پاشان سەردانی نەخۆشخانە بکە، چونکە لەوانەیە پێویستت بە کوتانی دژەهاری  بێت دوای بەرکەوتن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی هەڵەبجە مەرجی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریكرد

شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه‌، نووسراوێكی ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كاندید و…
Total
0
Share