پەرلەمانتارێك: لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانە بكات، هاوكات هۆكاری دواكەوتنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رووندەكاتەوە.

كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دواكەوتنی ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران بەهۆی كێشەی تەكنیكی نێوان هەرێم و بەغدادەوە كە دەبێت چەند رێوشوێنێكی پێویست هەیە بیگرێتەبەر ئەو كات پارە رەوانە دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، ئەمڕۆ لە عێراق پشووی فەرمی بووە و چاوەڕواندەكرێت لە سبەینێوە تا وەكو رۆژی سێشەممە، حكومەتی عێراق بڕە پارەیەك بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات ئەوەش دوای لێكتێگەیشتنی نێوان هەرێم بەغداد لەسەر كێشەكانی نێوانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەكرێت. بەپێی روونكردنەوەیەكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە…
Total
0
Share