هەسەدە: وەڵامێکی توندی هێرشی گروپە چەکدارەکانمان دایەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە نوێترین پەیامیدا رایگەیاند “هێزەکانمان توانیویانە وەڵامێکی بەهێزی گرووپە چەکدارەکان بدەنەوە”.

هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” رایگەیاند، هێزەکانمان توانییان لەبەشی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا سەرکەوتن بەسەر گروپە چەکدارە بەکرێگریراوەکانی تورکیادا بەدەستبهێنن و چەند هێرشێکییان لەناوچەکەدا تێکبشکێنن.

دەشڵێت، وەڵامدانەوەی هێزەکانمان بۆ گروپە چەکدارەکان بووەتەهۆی کوژران و برینداربوونی نزیکەی 100 چەکدار گروپەکان. هاوکات، لە بەرامبەردا حەوت شەڕڤانی هەسەدە گیانیانلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوەی هێزەکانمان ئەنجامیاندا لە نزیک بەنداوی تشرین و دەورووبەری گوندەکانی مەنبج، روداوێکی مێژوویی بووە و زیانێکی زۆر بەر گروپە چەکدارەکان کەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكپۆشی مامۆستایانیش دەگرێتەوە؟
یەكێتیی مامۆستایان زانیارییەكە ئاشكرادەكات

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشنیازی پەیڕەوكردنی یەكپۆشی بۆ مامۆستایان لە ناوەندەكانی خوێندن نەكراوە، بەڵام لە ڕابردوودا…
Total
0
Share