تەندروستیی ڕاپەڕین: دۆخی تەندروستیی ناوچەکەمان خراپە

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین ت بەشێوەیەکی بەربڵاو، تەندروستیی ئیدارەکەی ناچار بە داواکاری بەهاناوەچوون کردووە و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین دەڵێت، “دۆخی تەندروستیمان زۆر خراپە”.

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی کۆرۆنا لە ناوچەکە و دابینکردنی ئەو پێداویستییانەی کەموکوڕییان تێدایە، دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیدارەی ڕاپەڕینی کرد.

سەبارەت بە دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین دکتۆر دیار ئیبراهیم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ژمارەی تووشبووان زۆرن و دۆخمان خراپە پێویستی پزیشکیی زۆرمان هەیە”.

بەڕێوەبەری تەندروستیی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەکرد، پێویستییەکی زۆریان بە ئۆکسجین هەیە، کەموکوڕییان لە ئۆکسجین و نەبوونی سیستمی ئۆکسجینی مەرکەزی هەیە، جگە لە کەموکوڕییەکانیان لە پێداویستییە پزیشکییەکانی دیکە.

سەبارەت بەوەی نەخۆش لەسەر زەوی لە نەخۆشخانەکان چارەسەریان بۆ دەکرێت، دکتۆر دیار ئیبراهیم ڕایگەیاند، “هۆکارەکەی بۆ نەبوونی سیستمی ئۆکسجینی مەرکەزی دەگەڕێتەوە، بۆیە دابینکردنی تەختی نەخۆش بە ئۆکسجینەوە قورسە بۆمان، چونکە ئۆکسجینی ئێمە لەدەرەوەی ئیدارەی ڕاپەڕینەوە دێت”.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین، ئەگەر سیستمی ئۆکسجینی مەرکەزییان بۆ دابینبکرێت و کێسەی ئۆکسجینیان نەمێنێت دەتوانن خزمەتگوزارییەکان باشتر پێشکەش بە نەخۆشەکان بکەن.

بەڕێوەبەری تەندروستیی ڕاپەڕین وتیشی، “ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی بەڵێنی پێداین کارگەیەکی ئۆکسجین لە ئیدارەی ڕاپەڕین تەواوبکرێت، هەروەها سیستمی ئۆکسجینی مەرکەزیمان بۆ دابینبکەن، لەگەڵ پڕکردنەوەی سەرجەم پێداویستییە تەندروستی و پزیشکییەکانی دیکە”.

ماوەی چەند ڕۆژێکە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین دۆخی خراپی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سنوورەکەیان ڕاگەیاندووە، بەجۆرێک نەخۆشەکانیان شوێن و تەختی نەخۆشخانەیان نەبوو و لەسەر زەوی چارەسەریان بۆدەکرا، ئەمڕۆش بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین جەختیکردەوە کە “دۆخی تەندروستییان زۆر خراپە”.

بابەتی پێشتر

ڕۆژنامەكان گرنگی بەئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەدەن<BR> عێراق پێویستی بەپێداچوونەوە بەشێوازی دیموكراسیدا هەیە؟

بابەتی دواتر

پاش پێنج ساڵ، دەستگیركردنی تۆمەتباری تەقینەوەكەی كەڕادە ڕاگەیەنرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا نەبوو

تیمی پزیشكی و فڕۆكەوانیی كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا…
Total
0
Share