محەمەد حاجی مەحمود: كورد نابێت تەنازول بۆ بەغداد بكات

لەسەر ناكۆكییەكانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەند، محەمەدی حاجی مەحمود ئاماژە بەوە دەكات، حكومەتی هەرێم هەموو داهات و دەستكەوتەكانی رادەستی بەغداد كردووە، بەڵام هێشتا نەتوانراوە رێككەوتن بكرێت. “دەشڵێت كورد نابێت تەنازول بۆ بەغداد بكات و دەبێت بە یەكڕیزیی كێشەكانی خۆی لە ناوخۆدا چارەسەربكات”.

محەمەد حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان، بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، “هەرێمی كوردستان هەموو شتێکی رادەستی بەغداد کردووە هیچ لەبەردەستی حكومەتی هەرێمدا نەماوە”.

وتیشی، “هەرچەندە لە 11ی 6ی 2023 پڕۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندكرا و پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق بە لە 12٪ دیاریكرا، بەڵام هێشتا بەشە بودجەی هەرێم ڕەوانە نەكراوە، بەو هۆیەشەوە نزیكەی دوو مانگە حكومەتی هەرێم نەیتوانیووە مووچەی مووچەخۆران بدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵانبۆ محەمەد: حكومەت پارەی هاوپەیمانان وەردەگرێت و پاداشتی خانەنشینیی پێشمەرگە نادات

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم بە بیانووی نەبوونی بودجەی پێویست پاداشتی ژمارەیەك لەو پێشمەرگانە خەرجناكات كە خانەنشین…
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share