كاڵكان: پارتی دەیەوێت بە شەڕی پەكەكە تەمەنی خۆی درێژبكاتەوە

دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی كرێكارانی كوردستان

سەركردەیەكی پەكەكە ڕایدەگەیەنێت، سیاسەتی ئاكپارتی و مەهەپە و پارتی هاوبەشە و مانەوەی خۆیان لە دەسەڵاتدا بەستووەتەوە بە شەڕ لە دژی پەکەکە.

دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) لە وتارێكدا ڕایگەیاند، بەرەی دژمان بەنیازە لەسەر بنەمای چەمکی شەڕی تایبەتی هەمەلایەنە درێژە بە هێرشەکانی بدات، لەبەرئەوەش هێرشەکان لەسەر بنەمای چەمکی شەڕی تایبەتی هەمەلایەنە بەردەوامییان دەبێت.

دەشڵێت، “سیاسەتی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و پارتی سیاسەتێکی هاوبەشە، ئەم دوو هێزە مانەوەی خۆیان لە دەسەڵاتدا بەستووەتەوە بە شەڕ لە دژی پەکەکە”.

بە وتەی كاڵكان پارتی هەوڵدەدات بە شەڕ لە دژی پەکەکە “تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە و حزب و لایەنەکانی دیکە ناچاربکات، بەشداری لەم شەڕەدا بکەن”.

هەروەك 2022ی بە ساڵێكی ستراتیژی بۆ گەلی كورد ناوبرد و دەڵێت، ساڵی بەرخۆدانی هەمەلایەنەیە لە دژی سیاسەت و ئەقڵییەتی بکوژ و پاکتاوکار.

بابەتی پێشتر

شاژنە ئیلیزابێس دەبێتە دووەمی ئەو پاشایانەی درێژترین ماوەی حکومڕانییان هەیە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی هەڵاتووی دەستگیركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەو بڕە پارەیەی بۆ خوێندنی باڵا تەرخانکراوە لەم سنوورە دەدرێت بەخوێندکاران

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران…
Total
0
Share