ڕۆژی یەكشەممە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون بڕیارە لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی ئەمساڵ بكرێت و لە گەنجینەكانەوە لیستی مووچەی فەرمانبەران ئامادەكراون و وردبینی-یان تێداكراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەگەر پارەی پێویست لەبەردەستدا بێت دەتوانرێت مووچەی سەرجەم مووچەخۆران لە ماوەی یەك هەفتەدا دابەشبكرێت.

حەسەن ڕەشید بەرێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تا ئێستا لەكاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی ئەمساڵ ئاگادار نەكراوینەتەوە، بەڵام لە لایەن فەرمانگەكانەوە لیستی مووچەی فەرمانبەرانمان ئاراستەكراوە و وردبینی لەسەرجەم لیستەكان كراون و بەبێ لێبڕین لیستی مووچەی مانگی تەمموز ئامادەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات

بەمەبەستی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات. بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، بڕیارە ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

 پەرلەمان لەبارەی کێشەی سووتەمەنی و مامۆستایانی وانەبێژ بەبێ ئامادەیی وەزیرەکان کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی کوردستان سبەینێ سێشەممە کۆدەبێتەوە و هەردوو پرسی گرانبوونی بەنزین و گرفتەکانی سووتەمەنی، هەروەها داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ تەوەری…
Total
0
Share