بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی سبەی پلەكانی گەرما لە شارەكانی هەرێم لە پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ بەرزتر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما یەك پلە بەرزتردەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ.
هەروەك خێرایی با لەنێوان 10-20 كم/س دەبێت.
بەرزبوونەوەكە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆش پلەكانی گەرما بەراورد بە رۆژی پێشتر بە (1-2) پلە بەرزترن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 42
سلێمانی : 40
دهۆک : 42
کەرکوک : 44
هەڵەبجە : 42
زاخۆ :41
سۆران: 40
گەرمیان : 46