سێ تیم و هەلیكۆپتەر بەشداربوون
ئاگرەكەی گۆیژە كۆنتڕۆڵكرا

لەلایەن سێ تیمی بەرگریی شارستانیی سلێمانی و هەلیكۆپتەری تیمی فڕۆكەوانی ئەو ئاگرە كۆنتڕۆڵكرا كە لە چیای گۆیژە و نزیك پرۆژەی نیشتەجێبوونی بەرزاییەكانی قەیوان كەوتبووەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، بە هەوڵی هاوڵاتیانی دڵسۆز و خۆبەخش، تیمەکانی بەرگریی شارستانی، تیمی فرۆکەوانی سلێمانی، تیمەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی و بەشداری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكرا.

كەمێك پێشتر هاوکار جەلال، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئاگرەكە بەشێكی كەمی ماوە، ئەگەر بزانین مەترسییەكە زۆرە، هەلیكۆپتەری دیكە بۆ كوژاندنەوەی بەكاردەهێنن.

وتیشی، “تائێستا هۆكاری ئاگرەكە نەزانراوە، كە لە دیوی قڕگەوە سەریهەڵداوە”.

“هەموو هەوڵێك دەدەین تا ئاگرەكە نەگاتە دارستانی گۆیژە” هاوكار جەلال وای وت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: بۆ دیارکردنی سزای تیژڕەوی ئۆتۆمبێلەکان بۆ چەند گرووپێک پۆلێنکراون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ دیاریکردنی سزای تیژڕەوی، ئۆتۆمبێلەکان پۆلێنکراون بۆ چەند گرووپێک و هەر گرووپێک لەو ئۆتۆمبێلانە…
Total
0
Share