کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییە کوردییەکان لە کەرکوک دەستیپێکرد

کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکان، سەبارەت بە پرسی سەرژمێری لە شاری کەرکوک دەستیپێکرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک گواستییەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە بارەگای لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکان، سەبارەت بە پرسی سەرژمێری لە شاری کەرکوک دەستیپێکرد.

ئاشکراشیکرد، لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەریەکە لە فەهمی بورهان و رەوەند مەلا قادر بەشدارن لە کۆبوونەوەکەدا.

لەم کۆبوونەوەیەدا هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان بەشێوەیەکی گشتیی لەبارەی پرۆسەی سەرژمێری کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەبچێت دەخرێتەڕوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی له‌باره‌ی گۆڕینی ساڵانسا و پێشبڕكێی ئۆتۆمبێله‌وه‌ هۆشداریی ده‌دات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری له‌باره‌ی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل و گۆڕینی ساڵانساوه‌ ده‌دات و داواش له ‌هاوڵاتییان ده‌كات، وێنه‌ و…
Total
0
Share