پۆلیسی کەرکوک بکوژی پۆلیسە کوژراوەکەی چەند ڕۆژی پێشووی دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی بکوژی ئەو کارمەندەی پۆلیسی ڕاگەیاند کە چەند ڕۆژێک بەرلە ئێستا تەرمەکەی لە یاریگایەکی شارەکە دۆزرایەوە.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پۆلیسی کەرکوک تەرمی کارمەندێکی فەوجی تەکتیکی پۆلیسی کەرکوک لەیاریگایەکی گەڕەکی ڕزگاریی شاری کەرکوک دۆزرایەوە، ئێستا پۆلیس دەستگیرکردنی بکوژەکانی ڕاگەیاندووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیس، دوو کەس بە تۆمەتی دەستبوونیان لە کوشتنی ئەو پۆلیسە دەستگیرکراون، کە هەردووکیان هاوڕێکی کوژراوەکەن.

سەبارەت بە ڕووداوەکە پۆلیس ئاماژە بەوەدەکات، بەهۆی بوونی ناکۆکیی پێشوو بووە لەنێوانیان و دوو تۆمەتبارەکە قوربانییەکەیان بردووەتە یاریگاکە و لەوێ بە سێ گوللـە کوشتوویانە.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا هەشت کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

فڕۆكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لە نەرویج بێسەروشوێن بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share