ئایفۆن 15 شەش گۆڕانكاریی بنەڕەتی تیادا ئەنجامدەدرێت

بەپێی ئەژماری (ئەپڵ هاب)ی تایبەت بە هەواڵی بەرهەمەكانی كۆمپانیای ئەپڵ، شەش گۆڕانكاریی سەرەكی بەسەر مۆبایلی ئایفۆن 15دا دەهێنرێت، كە بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا بخرێتە بازاڕەكانەوە.

ئایفۆن چەند ساڵێكە لەڕووی شێوەوە گۆڕانكاریی گەورەی تیانەكراوە، چاوەڕوان دەكرێت بەرهەمەكەی ئەمساڵ گۆڕانكاریی تیابێت، وەك ئەوەی ئەژمارەكە دەیڵێت.

هەروەك دیارترین ئەو شەش گۆڕانكارییەی بڵاوكردووەتەوە كە بەسەر جۆرە نوێیەكەی مۆبایلەكەدا دێت، ئەوانیش:

چیپ
مۆبایلەكانی (ئایفۆن 15 پرۆ) و (15 پرۆماكس) چیپی A17 Bionicی نوێ بەكاردەهێنرێت تیایدا، لەكاتێكدا مۆبایلی (ئایفۆن 15) لەسەر چیپی A16 Bionic دەمێنێتەوە.

تائێستا تایبەتمەندییەكانی چیپی A17 Bionic نازانرێت كە دەبێتە (یادگەی سەرەكی)ی ئامێرەكە.

بارگاویكەرەوە
پێگەكەی دەڵێت، مۆبایلە نوێیەكە بارگاویكەرەوەی USB-Cی تیابەكاردێت، هاوشێوەی مۆبایلەكانی ئەندرۆید.

بێدەنگكار
پێدەچێت (ئایفۆن 15)ی بەرهەمی نوێی ئەپڵ واز لە دووگمەی بێدەنگكاری بەناوبانگ بهێنێت، كە لەلای بەشی چەپی مۆبایلەكەدا هەیە.
ئەم دووگمەیە لە ئایفۆن 15دا بۆ ئەركی جۆراوجۆر بەكاردێت، كە بەكارهێنەر دەتوانێت دیاریبكات، بەمەش تەنها تایبەت نابێت بە بێدەنگكردن.

تیتانیۆم
دەوترێت جۆرەكانی (ئایفۆن 15 پرۆ) واز لە ستانستیل دەهێنێت و، بۆ یەكەمجار لە تیتانیۆم دروستدەكرێت.
ئەمەش وایلێدەكات بەهێزتربێت و كێشی سووكتر بێت.

پلاتفڕۆم
ئامێری (ئایفۆن 15 پرۆماكس) تەنكترین (پلاتفۆڕم)ی دەبێت بەراورد بە هەر مۆبایلێكی دیكەی زیرەك، ئەمە ئەو بەشە رەشەیە كە لە بەشی سەرەوەی شاشەكەیە و هاوێنەی كامێرای پێشەوەی تیایە.

هاوێنەی نوێ
مانگی رابردوو كوم ینگ شی، شیكار لە كۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاند، هاوێنەی ئایفۆن رێگە بە زوومكردن تا پێنج بۆ شەش هێندە دەدات، لەكاتێكدا مۆبایلەكە لەئێستادا تەنها دەگاتە سێ پلە زووم.

بابەتی پێشتر

سبەی پلەكانی گەرما بەرزتردەبنەوە

بابەتی دواتر

ئاگر لە كۆمپانیای نەوتی باكوور لە كەركوك كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share