بڕیار لەبارەی پارەی کرێی مۆلیدەی مانگی رابردوو نەدراوە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، تائێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی پارەی کرێی مۆلیدەی ئەهلی گەڕەکەکانەوە نەدراوە.

سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “تا ئێستا لیژنەی دیاریکردنی کرێی مۆلیدە ئەهلییەکان کۆنەبووەتەوە تا بڕیار لە پارەی کرێی مۆلیدەی مانگی رابردوو بدات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بڕیارە سبەینێ لیژنەکە کۆببێتەوە، هەم نرخەکە دیاری بکات هەمیش ئەگەر قسەیەک هەبێت لەسەر ئەوەی وەرگرتنی پارەکە بخرێتە مانگی داهاتوو و لەگەڵ پارەی ئەم مانگە وەربگیرێت”.

باسیلەوەشکرد، “مانگی رابردوو بە تێکڕا 20  کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی بە هاوڵاتییان دراوە، بەڵام بەگشتی لەگەڵ هاتنی گەرما خواست لەسەر کارەبا زیاددەبێت و بەکارهێنانی زیاددەبێت، ئەو کاتەش پێدانی کارەبای نیشتمانیی کەمدەبێتەوە، بەڵام لە ئێستادا نازانین چەند کەمدەکات چونکە بڕی بەرهەمهێنانیش دیاریکراو نییە”.

 

بابەتی پێشتر

لەم هەفتەیەدا دەبێت.. شارەزا هۆڵەندییەكە دەربارەی بومەلەرزە هۆشداری دەدات

بابەتی دواتر

ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی باندێكی دزیكردن رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share