نازم عەبدوڵا: بۆ جەژن نرخی مریشك بەرزنابێتەوە

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، بۆ جەژنی رەمەزان نرخی مریشك بەرزنابێتەوە و دەشڵێت، “شەوی رابردوو یەك كیلۆ مریشك بە دوو هەزار و 900 دینار بۆ سێ هەزار و 100 دینار لە كێڵگە پەلەوەرییەكان فرۆشراوە.

نازم عەبدوڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە دوو هەفتەی رابردوودا یەك كیلۆ مریشك نرخەكەی گەیشتە 3 هەزار و 500 دینار و ئەو كات رامانگەیاند كە نرخەكەی كاتییە و دابەزین بەخۆوە دەبینێت و لە ئێستادا نرخەی دابەزینی بەخۆوە بینیوە.

وتیشی، ” بەهیچ شێوەیەك بۆ جەژنی رەمەزان نرخی مریشك بەرزنابێتەوە و شەوی رابردوو یەك كیلۆ مریشك بە دوو هەزار و 900 دینار بۆ سێ هەزار و 100 دینار لە كێڵگە پەلەوەرییەكان فرۆشراوە و لە دوكانەکان بە نرخێكی زیاتر دەفرۆشرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانى نۆ كه‌سی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوو ده‌ستگیركرد

پۆلیسی سلێمانى ڕایگه‌یاند، نۆ كه‌سیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى گه‌ڕه‌كى كانى سپیكه‌ ده‌ستگیركرد. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى له‌…
Total
0
Share