فریاكەوتنی هەولێر: لە شەش مانگدا 325 حاڵەتی گەستنی سەگ تۆماركراون

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە شەش مانگی ڕابردوودا 325 حاڵەتی گەستنی سەگ تۆماركراون.

نەخۆشخانەكە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، بەهۆی ڕاکردنی منداڵێک لە دەست سەگێکی بەڕەڵڵای ناوشار و دوورکەوتنەوەی لە ترس و دڵەڕاوکێی گەستنی، منداڵەکە كەوتووەتە ژێر ئۆتۆمبێلێک و تووشی برینداریی بووە.

ئاشكراشیكرد، دوای ڕەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتن، نەشتەرگەریی ڕزگارکردنی ژیانی بۆ ئەنجامدراوە.

نەخۆشخانەی فریاكەوتن ئاماژەی بەوەشكرد، لە شەش مانگی ڕابردوودا 325 حاڵەتی گەستنی سەگی بەڕەڵا تەنها لە نەخۆشخانەكەی ئەوان هەبووە، کە وێڕای ئەوەی مەترسیی چەندین نەخۆشی لێدەکرێت، لە هەمان کاتدا هۆکاری نەمان و کورتهێنانی ڤاکسینی دژەژەهری سەگە لە نەخۆشخانەکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەدا یەكسانی و هاوسەنگی لەبەرچاوبگیرێن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە جەنەراڵ ماتیۆ مەکفارلان، فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی ھاوپەیمانان…
Total
0
Share