لەم هەفتەیەدا دەبێت.. شارەزا هۆڵەندییەكە دەربارەی بومەلەرزە هۆشداری دەدات

زانا هۆڵەندییەكەی بواری بومەلەرزە دەڵێت، نزیكبوونەوە لەنێوان زەوی، مەریخ و یۆرانۆس لە 4ی نیسان، هاوكات لەگەڵ پڕبوونی مانگ، زۆر هەستیارە و چالاكیی بومەلەرزەی گەورەی لێدەكەوێتەوە.

فرانك هۆگربیتس، زانای هۆڵەندی بە هۆشدارییەكی مەترسیدار و تۆقێنەر گەڕایەوە، ئەو هۆشداری لە بومەلەرزەیەكی گەورە دەدات، لەماوەی هەفتەی یەكەمی ئەم مانگەدا.

زاناكە لە ئەژمارەكەی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، “هۆشداری لە بومەلەرزەیەك بە گوڕێكی زۆرەوە لە هەفتەی یەكەمی مانگی حوزەیران، لە ئامادەسازیدا زیاتردا بن”.

تویتەكەی بە بڵاوكراوەیەكی جیۆلۆجی سەر بە دەستەی SSGEOSK هاوپێچ كردووە، دووپاتیشیكردووەتەوە كە نزیكبوونەوە لەنێوان زەوی، مەریخ و یۆرانۆس لە چواری نیسان، هاوكاتی پڕبوونی مانگ، چالاكیی گەورەی بومەلەرزەی بەدوادێت، وەك ئەوەی ئاماژەی پێداوە.

ئەوەشی وت، ئەوەش دەوەستێتەوە لەسەر ئاستی فشار لەسەر رووی زەوی، بەڵام جەختیكردەوە لەسەر بومەلەرزەیەكی بەهێز، وەك خراپترین سیناریۆ.

هۆشدارییەکانی پێشووی هۆگربیتس بووە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لە سەرانسەری جیهاندا، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە چەند هەفتەی رابردوودا چەند جارێک پێشبینی روودانی بوومەلەرزەی كرد پێش ئەوەی بە راستی رووبدات، ئەو پێشبینییەكانی دەبەستێتەوە بە جوڵە و رێکخستنی هەسارەکانەوە. دیارترین پێشبینییەكانی بەر لەو بوومەلەرزە وێرانکەرە بوو کە لە 6ی شوباتی رابردوو باكووری كوردستان و توركیای گرتەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 50 هەزار کەس و دەیان هەزاری دیكە لە بریندار و دەربەدەر.

زانایانی بومەلەرزەزانی و جیۆلۆجییەکان ئەو تیۆرییانە رەتدەکەنەوە کە هۆگربیتس ئاماژەیان پێدەدات، بەو پێیەی پێشتر زۆرێک لە شارەزایان و لێکۆڵینەوەکان پشتڕاستیان کردۆتەوە کە ناتوانرێت وادەی بومەلەرزەکان پێشبینی بکرێت، بەڵام ئەو زانا مشتومڕاوییە پێداگری لەسەر تیۆرییەکانی دەکات و، پێشبینی زیاتر سەبارەت بە چالاکییە بومەلەرزەییەکان، بەهۆی جوڵەی هەسارەکان و لێکنزیکبوونەوەیان و کاریگەرییەکانیان لەسەر زەوی بڵاودەكاتەوە.

بابەتی پێشتر

وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک دوو برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

بڕیار لەبارەی پارەی کرێی مۆلیدەی مانگی رابردوو نەدراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share