ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی باندێكی دزیكردن رادەگەیەنێت

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەس بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە 50 ملیۆن دینار رادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لە دەرەنجامی هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانی دەزگای ئاسایش بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە و، بەپێی ماددەی (443) لە یاسای سزادانی عێراقی، لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی سێ تۆمەتباری بە رەگەز عەرەبیان دەستگیرکرد.

تۆمەتباران (ئ.ج.ف.) لەدایکبووی 1971، (م.م.ع.) لەدایکبووی 1977 و (ب.م.ل.) لەدایکبووی 1998 هەستاون بە دزینی بڕی 56 ملیۆن ملیۆن دینار، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەی ئاسایشی هەرێمدا هاتووە.

روونیشیكردەوە، سەرجەم تۆمەتباران دانیشتووی شاری بەغداد-ن و بە مەبەستی گەشتوگوزار روویان لە سلێمانی کردووە.

بابەتی پێشتر

بڕیار لەبارەی پارەی کرێی مۆلیدەی مانگی رابردوو نەدراوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: بەر لە 9ی ئەم مانگە بودجە پەسەند دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ هەینی پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share