دەنگی تەقینەوەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چی بوو؟

لە شەوی ڕابردووەوە کاردانەوەی بیستنی دەنگی تەقینەوەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چەند ناوچەیەکەی دیکە بەردەوامە و بەرپرسانی ئێران لێدوانی جیاواز لەبارەی ئەو دەنگەوە دەدەن.

تا ئێستا دوو لێدوانی فەرمیی بەرپرسانی ئێران لەبارەی دەنگی تەقینەوەکەوە هەن، سەرەتا سەرچاوەیەک لە هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند، “ئەو دەنگەی کە لە ڕۆژئاوای ئێران بیستراوە دەنگی هەورە بروسکە بووە”.

لە هەمانکات و لە لێدوانێکی پێچەوانەدا، مەهدی بابحەوائجی، جێگری پارێزگاری هەمەدان ڕایگەیاند، “ئەو دەنگەی لای خەڵکی بووەتە جێگای کاردانەوە، پەیوەندی بە تاقیکردنەوەیەکی بەرگریی مووشەکییەوە هەبووە”.

ئەم دوو لێدوانە پێچەوانەیە لەبارەی دەنگەکەوە، گومانەکانیان زیاترکردووە کە دەنگەکە پەیوەندی بە ڕووداوێکەوە هەبێت، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بیەوێت لە خەڵکی بشارێتەوە.

شەوی ڕابردوو میدیا ئێرانییەکان ئاشکرایانکرد، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەشێک لە شارەکانی پارێزگاکانی سنە، کرماشان، هەمەدان و ئیلام هەستیپێکراوە.

 لەگەڵ ئەوەشدا لە بەشێک لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێم هەست بە دەنگەکە کراوە.

ئەوە جاری یەکەم نییە کە هۆکاری دەنگی تەقینەوەکان لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە بە “تاقیکردنەوەی مووشەکی” ناودەبرێت، پێشتریش لەبارەی دەنگەکان کە لە کەرەج و نەتەز لە ئەسفەهان بیستران بەرپرسانی ئێران هەمان قسەیان کردبوو.

بابەتی پێشتر

بەفر ڕێگای هاتوچۆی لە حاجی ئۆمەرانەوە بۆ ئێران داخستووە

بابەتی دواتر

زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ سوپاسى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى ده‌كات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگرەكەی بتوێن كۆنترۆڵكرا

عەلی قادر وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كاتژمێر 11:30ی خولەكی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگاداركراینەوە كەوتنەوەی ئاگرێك…
Total
0
Share