وتەبێژی وەزارەتی دارایی: لە سبەینێوە دەست بە ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دەكەین

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە دەست بە ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكەین و ئەوەش دوای ناردنی 400 ملیار دینارەكە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم داهاتی نەوتی هەرێم سفر بووە و تەنها 200 ملیار داهاتی ناوخۆ هەیە و كە ئەوەش بەیەكەوە كۆناكرێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ لەلایەن حكومەتی عێراقەوە 400 ملیار دینار رەوانە كرا و بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو 400 ملیار دیناری دیكە لە بەغدادەوە رەوانە بكرێت.

ئاشكراشیكرد، وەكو وەزارەتی دارایی هەرێم لە سبەینێوە ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەکەین.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی پلانی خۆی بۆ کەمکردنەوەی تووشبووانی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سلێمانی و هەڵەبجە راگەیاند

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share