قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ جەلال شێخ ناجی سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا گۆڕانكارییەكان و دواپێشهات و دۆخی ئەمنی تاوتوێكران و بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕكرا.

قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵەكانی پاراستنی ئارامیی شاری كرد و داوایكرد وەك هەمیشە هێزە ئەمنییەكان بەردەوامبن لە هەوڵەكانیان لە پێناو پاراستنی ئارامیدا.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە كە هیچ كەسێك لەسەرووی یاساوە نییە و ئارامیی هێڵی سوورە و هەوڵی هەموولایەك دەبێت لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریدا بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ بەرپرسی مەڵبەندەكان: ئەندامانی یەکێتی لەم ھەنگاوانەی چاکسازی لە حیزب و حکومەت ئاگاداربکەنەوە

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتی کۆبووەوە و ڕاشیسپاردن کادران و…
Total
0
Share