محەمەد هەڵەبجەیی بۆ منداڵەکانی: نەکەن هەرگیز شوێن پارتی بکەون

محەمەد هەڵەبجەیی کامێرامانی پێشووی میدیای پارتی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند، لەدوای دوورخستنەوەی لە کارەکەی لە دۆخێکی خراپی دەروونیدایە و داواش لە منداڵەکانی دەکات هەرگیز شوێن پارتی نەکەون.

محەمەد هەڵەبجەیی لە بەشێکی پۆستەکەیدا نووسیوویەتی، “نامەیەک بۆ جەرگەکانم، ئازیزەکانی من لیسای گیانم کلارای عەیاری باوکە، بمبورن کە نەمتوانی باوکێکی باشبم بۆتان، ئەزانم بەهۆی کارەکەمەوە نەمدەتوانی حەقی باوکایەتیتان بەمێ، لەکاتێکدا دەمزانی ئەوانەی لەو دەزگایەی کە من کارم تیا دەکرد ئەوان گەشتی ساڵانەیان هەبوو، لەمانگێکدا دەیانتوانی چوار رۆژ ئۆفی خۆیان وەربگرن، بەڵام من نەمدەتوانی نە مۆڵەتی ساڵانە وەربگرم و نە بتوانم ئۆفێک وەربگرم و لەئۆفەکەشدا نەمنێرن بۆ ئیش، گوناحی من نەبوو ڕۆڵەکانم سنوری کارکردنم فراوان بوو، هەمیشەش دەمویست سەربەرزانە بەخێوتان بکەم کەس بەباوکتان نەڵێت ئیش ناکات.

باسیلەوەشکردووە، “کلارا گیان تۆ هێشتا لەسکی دایکتدا بوویت من چووم لەمووسڵ برینداربووم، ئەزانم کە ئەبوو نەڕۆم چونکە ئەوانەی نە ئەڕۆشتن ئێستا لەباوکت لەپێشترن، شیرینەکانم من نەم ئەتوانی پیاسەتان پێ بکەم نەم ئەتوانی هیچ نەبێت تا سلێمانیتان بەرم، چونکە دەرفەتم نەبوو، بەڵام هیوادارم لێم تێ بگەن و ڕۆژێک بێت بزانن باوکتان لەوپەڕی دڵسۆزیابوو بۆ کارەکەی منیش وەک باوکێک ئازارم ئەچەشت، بەڵام کەس لەم ئازارەی من تێنەئەگەشت.

نووسیویشیەتی، “کاتێک ئەم نامەیە دەنووسم لە دۆخێکی خراپی دەروونیام هەموو هەوڵێکی خۆمم یا، بەڵام هەموویان کەڕ و کاس و لاڵبوون، من دەنگم بەهیچ کوێ نە دەگەیشت، ئەزانم لیسا گیان ئێستاش لێم عاجزی کە سەیارەم سووتاند، چونکە تۆ زۆر ئازارت چەشت،بەڵام خوا سەبەبکار بگرێت کە منیان بەو دۆخە گەیاند.

من ئەگەر لەژیانیش نەمام وەسێتبێت رۆڵەکانم هەرگیز دووشت مەکەن، یەکەم، دڵسۆز مەبن بۆ کارەکانتان، چونکە ڕۆژ ڕۆژی نامەردەکانە و دڵسۆزی هیچ نرخێکی نییە، دووەم هەرگیز ۆژێک لە رۆژان نەکەن دوای پارتی بکەون، چونکە ئەوەی باوکت و باپیرت و مامەکانتان کردیان بۆ ئەوحیزبە کەم نەبوو، بەڵام زۆر بێباک بوون.

بابەتی پێشتر

بۆرییەکی غاز لە سنوری کەرکوک تەقیووە و بەهۆیەوە گوندێک چۆڵکراوە

بابەتی دواتر

گەڕان و پشکنین لەناو دار و پەردوی ماڵی پێشڕەو دزەیی راگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share