دادگای هەولێر چوار چالاكوانی دیكەی بادینانی بە زیندانیكردن سزادا

پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان ئاشكرایانكرد، ئەمڕۆ دادگای دووی تاوانەکانی هەولێر سزای ساڵ و دوو مانگ تا سێ ساڵ و نیوی چوار بەندکراوی بادینانی داوە، دووانیان ئازاددەكرێن و ماوەی سزاكەیان تەواوكردووە، دووانی دیكەشیان لە زیندان دەمێننەوە.

بەشدار حەسەن، یەکێک لە پارێزەرانی دۆسیەی بەندکراوانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “شێروان تەها دوو ساڵ و نیو سزادراوە و مەسعود عەلی (ناسراو بە مەسعود شەنگالی) سێ ساڵ و نیو سزادراوە”.

ئەو پارێزەرە ئاشکراشیکرد، “بەندەوار ئەیوب” و “کارگەر عەباس” سزای ساڵێک  و دوو مانگ سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ماوەکەیان تەواوکردووە، ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن.

پارێزەرانی دۆسیەی بەندکراوانی بادینان ڕەتیدەکەنەوە، کە ئەو بەڵگەنامانەی لە دژی چالاکانی بادینان بەکارهێنراون، هیچی یاسایی بن و تەنها بۆ سەپاندنی ئەو ماوەیە بۆیان دانراوە، كە زیندانیكراون.

بابەتی پێشتر

چوار تۆن ئاوی بەسەرچووی ڕادێتەری ئۆتۆمبێل لەناوبرا

بابەتی دواتر

شۆفێری ئەو تانكەی لە بەغداد نمایشی كرد لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share