تەندروستیی جیهانی پلانی خۆی بۆ کەمکردنەوەی تووشبووانی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سلێمانی و هەڵەبجە راگەیاند

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی

ئەمڕۆ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق پلانی خۆیان بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی تووشبووانی منداڵان بە نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک لە هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، “بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە زۆربوونی حاڵەتەکانی تووشبوونی منداڵان بە نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سلێمانی و هەڵەبجە وەفدێکی هاوبەشی رێکخراوەکە و وەزارەتی تەندروستیی عێراق سەردانی هەردوو پارێزگاکەیان کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەنجامی پشکنینەکان دەریانخستووە هۆکاری نەخۆشییەکە بەکتری و ڤایرۆسییە، زۆرینەی تووشبووان لەو منداڵانەدایە کە تەمەنیان سەروو شەش بۆ 10ساڵاندایە، تا ئێستاش ژمارەی تووشبووان لە بەرزبوونەوەدایە”.

ئاشکراشیکردووە، “لە چوارچێوەی پلانەکانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە 20 نموونەی شلەی مێشک (csf) نێردراون بۆ پشکنینی زیاتر، هاوکات چەندین کەرەستەی پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون بۆ ئەوەی کارەکانی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە و زانینی هۆکارەکانی تووشبوون کەمبکرێنەوە، بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی عێراق خولی تایبەت بۆ کارمەندانی پزیشکی نەخۆشخانەکان دەکرێتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگای قبوڵكردن نییە.. بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ كازمی هەوڵی ئازادكردنی گەنجانی كەركوك دەدات

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی ڕووداوەكانی دوو شەوی ڕابردووی كەركوك بڵاوكردەوە و دەڵێت، بە نیگەرانییەوە لەو…
زیاتر ببینە

تۆمەتباری سووتاندنی کۆگاکەی ناوچەی پیشەسازیی هەولێر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، “تۆمەتباری سووتاندنی کۆگاکەی ناوچەی پیشەسازیی باکووری هەولێر دەستگیرکرا”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاماژە…
Total
0
Share