تەیف سامی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو

وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، لە دوای بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران، حكومەتی هەرێم داهاتی نەوتی رادەستی حكومەتی عێراق نەكردووە.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێكراون و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كراوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە، “لە دوای بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێم داهاتی نەوتی رادەستی حكومەتی عێراق نەكردووە.

لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی عێراق راشیگەیاندووە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە 13 ترلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر بکوژی هاوڵاتییەکەی هەولێرمان دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ” لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا بكوژی هاوڵاتییەكەی هەولێرمان دەستگیركرد”. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی…
Total
0
Share