لە 2003ەوە داخراوە.. سودانی شەقامێكی سەرەكی لە بەغداد دەكاتەوە

رێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد پاش كردنەوەی

سەرۆك وەزیرانی عێراق رێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد بەڕووی ئۆتۆمبێلی گەشتیاراندا دەكاتەوە، كە لە 2003ەوە داخراوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكدا شەقامی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادی بەڕووی ئۆتۆمبێلی تایبەت بەو هاوڵاتییانەی گەشت بۆ دەرەوە دەكەن كردەوە.

بەپێی نووسینگەكەی بڕیارە لە داهاتوودا شەقامە بەڕووی ئۆتۆمبێلی هاتووانیشدا بكرێتەوە.

رێگاكە زیاتر لە 20 ساڵە بەڕووی هاوڵاتییانی گەشتیاردا داخراوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە سێ کەسی شێلابوو و هەڵاتبوو

بابەتی دواتر

ئەو پۆلیسەی رێگری لە كارێكی تیرۆریستی كرد گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share